یەكێتی لەحكومەتە كەچی رەخنە لەرێكەتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەگرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

یەكێتی شەریكە لەحكومەتی هەرێم كەچی رەخنە لەرێكەتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەگرێت و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حیزبە دەڵێت، حکومەتى هەرێم کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنى ڕێکەوتنەکە.

 

بەپێى ڕێکەوتنى نێوان هەرێم وبەغدا، هەرێم پابەند کراوە ڕۆژانە بڕى ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات، لە بەرامبەردا بەغدا بودجەى لە سەدا حەڤدەى هەرێم ڕەوانە بکات.

ئاڵا تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بە nrt ڕاگەیاند”حکومەتى هەرێمى کوردستان هەندێک کێشەى هەیە لە ڕێککەوتنەکەدا کە ناتوانێ ڕۆژانە ئەو بڕە نەوتەى بۆى دیارى کراوە هەناردەى بکات، بەڵکو لە تێکڕاى ساڵەکەدا هەناردەى دەکات، لەبەر ئەوەیە حەیدەرعەبادی مووچە نانێرێت“.

ئاڵا تاڵەبانی كە لەهەمان كاتدا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیە وتیشى”پەرلەمانتارە کوردەکان لە دانیشتنیان لە گەڵ بەرپرسانى حکومەتەکەى عەبادى ئەوەیان پێ ڕاگەیەندراوە کە عەبادى مەبەستى نییە قوتى خەڵکى کوردستان ببڕێت،بەڵکو بەغدا توشى قەیرانى دارایى و نەبوونى پارە هاتووە لە بانکەکاندا، لەبەر ئەوەشە ناردنى بودجە و موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى بەستووەتەوە بە بڕى هەناردەکردنى نەوتى دیارى کراو لەلایەن هەرێمەوە“.

ئەم قسانەی ئاڵا تاڵەبانی لەكاتێكدا كە حیزبەكەی شەریكی سەرەكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و جێگری سەرۆكی حكومەت هی حیزبەكەیەتی و هەروەها ئەندامن لە ئەنجوومەنی باڵای هەرێم بۆ نەوت و گاز و حكومەتی هەرێم هەر كێشەیەكی هەبێت حیزبكەی تاڵەبانیش پشكی سەرەكی بەردەكەوێت نەك خۆیان لە كیشەكان بدزنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com