پارتی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی به مایه‌ی زیان ده‌زانێت
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌و دوو حیزبه سیاسییه‌ی رێكخشتووه و وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی یه‌كتر هێشتوونییه‌ته‌وه، به‌ڵام پارتی له ئێستادا ئه‌و رێككه‌وتنه به مایه‌ی زیان ده‌زانێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێـتی راگه‌یاند، له ئێستادا هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتنه زیانی به هه‌ردوو حیزبه‌كه گه‌یاندووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “مانه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه له ئێستادا، مایه‌ی زیانه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه بووه هۆی چوونی زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”، به‌پێی لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ره‌نگه له داهاتوودا ده‌ستكاری بڕگه‌یه‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت، وتی “له داهاتوودا ئێمه و یه‌كێـتی له ژێر سایه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا درێژه به هاوپه‌یمانیمان ده‌ده‌ین، به‌ڵام پێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین”.