نوچەنێت.ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “١٢ ساڵە ئێمە ئامانجمان بەرەوپێشبردنی زیاتری کوردستانە، ئێمە هەموو ئەو بیرانەمان رەت کردەوە کە رامان بکێشێتە نێو ململانێکانهوه، دەشڵێت “قەت لەو باوەڕەدا نیم ئەمەریکا لە نێوان هەولێر و بەغدا لایەک هەڵبژێرێت.”
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر كهسایتی پارتی بڵاوی كردوتهوه باس لەوەیش دەکات “دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی عێراق ئەرکی رێکخستنی ئەو میلیشیا شیعانەیان لە ئەستۆیە، ئەوان چەندین گرووپن و دەبێت لە زۆر رووەوە رێک بخرێن.”
نێچیرڤان بارزانی) هەروەها دەڵێت: “ئێمە نیگەرانین ئەگەر میلیشیا شیعەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە یەکجاری جێگیر بکرێن، بەڵام ئێمە بەو ناوچانە ناڵێین ناوچەی ناکۆکی لەسەر، بەڵکو ئەو ناوچانە بەشێکن لە خاکی کوردستان و ئەگەریش ئەو گرووپانە لە خەڵكی ناوچەکە پێک بێن ئێمە کێشەمان نییە.
لەبارەی ڕۆڵی تورکیایش، سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: “تورکیا ڕۆڵی هەیە لە شەڕی داعشدا و فڕۆکە تورکیەکان داعش بۆردومان دەکەن.”
لەبارەی ئەو شوێنانەش کە حەشدیشەعبی شەڕی داعشی لێکردووە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لەنێو کوردستاندا نا، بەڵام بە درێژایی سنووری کوردستان لە سەعدیە و جەلەولا و ئامرلی، هەروەها دەبێت ئەو هێزانە رێک بخرێن و کۆنترۆڵ بکرێن.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بۆ ماڵپەڕەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی بڕینی بوودجەی کوردستان دەکات و دەڵێت سەرەڕای بڕینی بوودجە ئێمە خزمەتگوزاریمان گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی سنووری هەرێمی کوردستان که لە ژێر کۆنتڕۆلی پێشمەرگەدان.”
(نێچیرڤان بارزانی) دەڵێت: “١٢ ساڵە ئێمە ئامانجمان بەرەوپێشبردنی زیاتری کوردستانە، ئێمە هەموو ئەو بیرانەمان رەت کردەوە کە رامان بکێشێتە نێو ململانێکانهوه، شەڕیش لە عێراق حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە، ئێمە گرنگی بە ئاسایشی ناوخۆی خۆمان دەدەین، ئێمە لە رووی خۆڕێبەرییەوە کامڵین و توانای جێبەجێکردن و فەرمان و بڕیارمان هەیە.”
لەبارەی رۆڵی ئەمەریکاش لە نێوانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆکوەزیران دەڵێت ” قەت لەو باوەڕەدا نیم ئەمەریکا لە نێوان هەولێر و بەغدا لایەک هەڵبژێرێت.”
له بارەی رۆڵی ئێران لە عێراق سەرۆکی حکوومەت دەڵێت “ئێران رۆڵی هەبووە لە عێراق و ئەو رۆڵەش شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئێران یەکەم جارە دێتە خاکی عێراق، هەندێک زێدەڕۆیی لەباسکردنی رۆڵی ئێران لە عێراق دەکرێت، من دەڵێم بوونی ئێران لە عێراق نە سوودمەند و نە بنیاتنەرە بۆ ئێران و عێراقیش.”