زەعیم عەلی: پێشمەرگە هێزێكە لە ناوچەكە نەبووەتە دەمڕاستی هیچ لایەن و دەوڵەتێك

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەی محیوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە دەڵێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەپێی نەخشەیەكی سەربازی شەڕ دەكات و، یەكێك لە هۆكارەكانی سەركەوتنیشی ئەوەیە كە، ڕەمەكی شەڕ ناكات، بەڵكە بە گوێرەی نەخشە سەربازییەكان پێشڕەوی دەكات.

زەعیم عەلی،فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە بە ماڵپەری فەرمیی راگەیاندوه‌”پێشمەرگە هێزێكە لە ناوچەكە نەبووەتە دەمڕاستی هیچ لایەن و هیچ دەوڵەتێك، هەرئەمەیشە كە هەموو لایەنەكان چاویان لەسەرە، ئەگەر پێشمەرگەیش شەڕی وەكالەتی بكردبایە، نە ئەمەریكا و نە هیچ هێزێكی دیكە نەیاندەتوانی هاوكارییان بكەن، چونكە ئێمە دەبینین لە ناوچەكە كۆمەڵێك هێز هەن نازانرێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نەخشە سەربازییەكانیدا لە ئاستی هێزێكی نێودەوڵەتیدایە و ئەگەر هێزی پێشمەرگە دامەزراوەیی و بەهێز نەبێت، ئەوا هاوپەیمانان ناتوانن بە فڕۆكە لە داعش بدەن.”

زەعیم عەلی وتیشی: “وەك دیارە لە ناوەڕاستی عێراقدا ماوەی ساڵێكە شەڕ بەردەوامە، بەڵام هاوپەیمانان بەشدارییان نەكردووە، چونكە بۆ ئەوەی بە فڕۆكە لە داعش بدرێت، دەبێت نەخشەی سەربازیی زەوینیت بەهێز بێت”.

فەرماندەی محیوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە ئاماژەیشی دا: “پێشمەرگە سنوورێكی یەكجار فراوانی لە داعش وەرگرتووەتەوە، هەر لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی كەركووكەوە تا گوێڕ و مەخموور، ئەم پێشڕەوییەیش بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی ئامانجی خۆمان دەهێنینە دی، چونكە كۆمەڵێك شوێن هەن پێشمەرگە بە ئاسانی دەتوانێت ئازادیان بكات، بەڵام پلانی سەربازیی خۆمان هەیە و بەپێی قۆناخ دەچینە پێشەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com