نوچه‌نێت.هه‌ولێر:
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی،رایگه‌یاند، شه‌هید ده‌به‌خشین، به‌ڵام كۆنه‌په‌رستان ژه‌هر ده‌رخواردی گه‌نجانی ئێمه ده‌ده‌ن،ده‌شڵێت،هه‌ڕه‌شه له كه‌س قبوڵ ناكه‌ین.
سایتی یه‌كێتی بڵاوی كردوه‌ته‌وه،مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 26-3-2015، له كۆنفرانسی دامه‌زراندنی رێكخراوی دابڕان به‌ره‌و رۆشنبیرییه‌كی هاوچه‌رخ، له سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه یاسامان هه‌یه شه‌هید ده‌به‌خشین، به‌ڵام كۆنه‌په‌رستان به وتاره‌كانیان ژه‌هر ده‌رخواردی گه‌نجانی ئێمه ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاند: له ئه‌وروپا تێكده‌ر ئازاد نیه، فاشی ئازاد نیه مه‌عقوله له ئه‌وروپا ئه‌وانه ئازاد نه‌بن لای ئێمه ئازاد بن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قه‌دری ئازادی بگرین ده‌بێت كه‌لێنی ئه‌و كۆنه په‌رستانه بگرین.
رونیشیكرده‌وه: له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ململانێی له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ین كه بیری كۆنه‌په‌رستی ده‌هێننه ئاراوه‌و رێگرن له به‌رده‌م ئازادی، سه‌له‌فییه‌كان جنێو مه‌ده‌ن چونكه لێتان قبوڵ ناكه‌ین و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ناخوات و ده‌رگاكان كراوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ‌و دیالۆك به‌ڵام ده‌رگای ترسینۆكی داخراوه.