پارتی: سۆران عومەر نان و پیاز بە شەڕەکەی پەرلەمانه‌وه‌ ده‌خوات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمان روویدا، رووداوێکی نەخوازراوبوو، سیاسەتی فەرمی لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتانە نییە، دەڵێت “بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی و بەتایبەت سۆران عومەر، ئەندامی ئەو فراکسیۆنە دەیویست نان و پیاز بەم بابەتەوە بخوات”.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لەبەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی كه‌ناڵی رووداو، لەبارەی ئەو گرژییەی لەناو پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دوو ئەندام پەلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان دروستبوو، رایگەیاند “ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمان روویدا، رووداوێکی نەخوازراوبوو، سیاسەتی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتانە نییە”.

خۆشناو رەتیدەکاتەوە رووداوەکە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووبێت و دەڵێت “بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەم رووداوە بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە و بەرپرسیاریشن لەبەرامبەر ئەم قسەیە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی روونی دەکاتەوە”ئێمە ئەو هێزەین بە شانازییەوە پیرۆزی لەلای ئێمە هەیە، خەڵکی دیکە بە شەرمەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دەکات، ئێمە بە راشکاوی لەگەڵ خەڵکی خۆمان قسە دەکەین، پیرۆزییەکانی ئێمە ناشرین بکرێت و هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت، بە دڵنیاییەوە کار پەرچەکرداریشی دەبیت”.

سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە، خۆشناو ئاماژە بەوە دەدات” سەرۆکایەتی پەرلەمان، وەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵسوکەوتی کرد، هەوڵیاندا دۆخەکە هێور بکەنەوە، بە تایبەت سەرۆکی پەرلەمان زۆر بەرپرسانە لەگەڵ بابەتەکە هەڵسوکەوتی کرد و هەوڵی هێورکردنەوەی بابەتەکەی دا”.

خۆشناو ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەوان ناڕازی بوونە لەسەر ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمان، بەڕێگریکردن لە دوو ئەندام پەرلەمانەی ئێمە بەوەی لە دانیشتنەکە ئامادەبن، دەڵێت “ئێمە داوامان دەکرد سێ ئەندام پەرلەمان لەناو رووداوەکە بوونە دەبێت هەرسێکیان ئامادەی دانیشتنکە نەبن”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوە دەدات “فراکسیۆنی کۆمەمەڵی ئیسلامی و بەتایبەت سۆران عومەر، ئەندامی ئەو فراکسیۆنە دەیویست نان و پیاز بەم بابەتەوە بخوات، دەبوایە رۆڵی ببینیبوایە لە هێورکردنەوەی دۆخەکە”، ئاماژە بەوەش دەدات “کاتێک کە دۆخەکە هێوربووەوە ئەو قسەی تێدا دەکرد، هەر لەبەر ئەمەش دانیشتنەکەی پەرلەمان دواکەوت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com