دۆسیە نهێنییەكانی سەردانەكەی جەعفەری بۆلای ئەسەد ئاشكرا دەبێت

0

نوچەنێت-ئاژانسی سپوتنیكی رووسی

مەبەستی رۆیشتنی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ دیمەشق و سەردانی بەشار ئەسەد، گەیاندنی چەند پەیامێك بووە كە لە راگەیاندنەكان شاراونەتەوە و ئاژانسی سپوتنیكی رووسی لە چانێڵە تایبەتییەكانی خۆیەوە دەستی كەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، ئەمریكییەكان بە جەعفەریدا پەیامێكیان گەیاندۆتە ئەسەد و تێیدا داوایان كردووە واز لە دەسەڵات بهێنێ‌ لە بەرامبەردا بەڵێنی پێدەدەن دادگایی نەكرێت. هەروەك بەشداریكردنی سووریا لە پچڕاندنی هێڵەكانی پشتیوانیی داعش.

هەروەك باسی رۆڵی ئێران دەكەن لە مەیدانی جەنگی دژی داعشدا.

سەرچاوەكان بە سپوتنیكیان وتووە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بە جەعفەریدا پەیامێكیان بۆ ئەسەد ناردوە و تێیدا داوایا لێكردووە بەشێوازی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی یەمەن دەست لەكار بكێشێتەوە و لە بەرامبەردا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵێن بە ئەسەد دەات كە رووبەڕووی دادگاییكردنەوە نەبێتەوە لە داهاتوودا.

هەروەك جەعفەری باسی پلانی رزگاركردنی موسڵ دەكات و داوا لە سووریا دەكات ئەویش لای خۆیەوە سنووری عێراق-سووریا كۆنترۆڵ بكاتەوە رێگا بگیرێت لە هەر پشتیوانییەك كە لە سووریاوە بە ئاراستەی عێراق بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com