نوچه نێت
شاره‌زایانى ته‌ندروستى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاسووده‌یى هاوسه‌رى و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندى سێكسى و سۆزدارى له‌نێوان ژن و مێرد ده‌بێته هۆى قه‌ڵه‌وی هه‌ر دووكیان و زیادبوونى كێشیان. به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى تازه زه‌واجیان كردووه و له‌ساڵى یه‌كه‌می هاوسه‌رگیرى دان. ره‌نگه پرسیار بكرێت ئایا سێكس ده‌بێته هۆكارى قه‌ڵه‌وى؟ نه‌خێر. به‌ڵام ئه‌و شاره‌زایانه ده‌ڵێن كاتێك هاوسه‌ره‌كان یه‌كتریان قبوڵه و له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستی و سێكسیان له‌نێوان گه‌رمه. ئه‌وا زۆرجار وا ده‌كات له‌خودى خۆیان رازى بن و رووخسار و كێشى خۆیان فه‌رامۆش بكه‌ن. به‌تایبه‌تى سه‌ره‌تاى هاوسه‌رگیرى زۆر ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆكارى قه‌ڵه‌ویان. بۆیه ئه‌وان پێویستیان به‌وه نییه بایه‌خ به‌خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى یه‌كتر رابكێشن. به‌ڵكو له‌دڵنیایى وئاسوده‌یى ده‌ژین. كه ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه، چونكه وه‌ك ده‌زانرێت رێكوپێكى به‌ژن و باڵا ته‌نها بۆ جوانییه به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستى گرنگه. ئه‌مشه وایكردووه شاره‌زایان ئامۆژگارى تازه بووك و زاواییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزش فه‌رامۆش نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌مانگى هه‌نگوینیش بێت.