بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆنەبووەتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكانەوە، ماوەی مانگێكە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ نەبووەتەوە، لە كاتێكدا پێویستە هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت“.

مینا سامی،ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی حیزبه‌كه‌ی راگەیاندوه‌”لایەنە سیاسییەكان تاوەكو ئێستا لەبارەی حكوومەتی خۆجَییەوە نەگەییشتوونەتە رێككەوتن، ئەمەیش بە هۆی تێكەڵكردنی پارێزگای هەڵەبجە بە پارێزگای سلێمانی، هەر لەبەر ئەوەیش ماوەی مانگێكە ئەنجوومەنی پارێزگا نەیتوانیوە كۆ ببێتەوە، لە كاتێكدا پێویستە هەموو هەفتەیەك ئەنجوومەن كۆ ببێتەوە“.

مینا وتیشی”پارتیی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لە حكوومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجەدا بەشدارێكی كارا بێت، ئەگەرنا ئێمە بەشداری ناكەین، چونكە بەڵێنمان بە جەماوەری پارتی و دەنگدارانی خۆمان داوە خزمەتیان بكەین“.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت”بە لایەنەكانمان گوتووە ئەگەر ئەوان لەسەر هەڵوێستەكانیان مكوڕن، با كاندیدەكانیان بێنن بۆ ناو ئەنجوومەن و دەنگیان لەسەر بدرێت و یەكلای بكەنەوە، بۆ ئەوەی زیاتر كۆبوونەوەكان دوا نەكەون، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ باسێك لەوبارەیەوە نییە و وەك خۆی ماوەتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com