پارتی و گۆڕان له‌په‌ڕه‌مانی كوردستان به‌شه‌ڕهاتن

0

نوچەنێت.رووداو:

پەرلەمانتاریكی پارتی لەمبارەیەوە دەڵێ:” ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی دانیشتنەکەدا نەبووە و بەڵام عەلی حەمەساڵح باسیکردووە و دوو پەرلەمانتاری پارتیش شەڕیان لەگەڵ کردووە بەهۆی شەڕەکەشەوە ماوەی ١٥ خولەک دانیشتنی پەرلەمان دواخراوە”.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پاتی لەمبارەیەوە بە رووداوی راگەیاند کە شەڕەکە حاڵەتێکی ئاسایی بووە و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە”

لە کاتی شەڕەکەی ناو پەرلەمان شاشەکەیان کوژاندەوە بۆ ئەوەی دیمەنەکان نەبیندرێن و هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدرێت ئێستا.

ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند ” کە کاتێک هێرشکرایە سەر عەلی حەمەساڵح هێشتا دانیشتنەکە دەستی پێنەکردبوو” و گوتیشی ” پێدەچێت رووداوەکە بەرنامە بۆ دارێژراوبێت” لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا ” ئەو رووداوە سوکایەتییە بە پەرلەمانی کوردستان”.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد کە دوو پەرلەمانتارەکەی پارتی لای دەرگاکا بۆ عەلی حەمە ساڵح وەستابوون کە بینیان گوتیویانە بۆ باسی سەرۆک دەکەییت و لێیانداوە

ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەمبارەیەوە رایدەگەیەنێ ” شکۆی پەرلەمان شکێنراوە و دەبێت هێرشبەران سزابدرێن” گوتیشی “ئەو رووداوە ئاماژەیەکی خراپە، کە ببێتە پێشینەیەک بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران نەتوانن باسی هەموو پرسێک بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com