هێزه‌كانی پێشمەرگە له‌ خازر بە توندی وەڵامی هێرشی چه‌كدارانی داعشیان دایەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر رایگه‌یاند، ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکان، هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستانیان پووچەڵ کردەوە و، مۆڵگەکانی بە چڕی بۆردوومان کردن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر (سەید ھەژار) بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاند”شەوی رابرد، تیرۆریستانی داعش خۆیان ئامادە کردبوو کە ھێرش بکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە و، سەرەتا ھەندێک سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان کرد، بەڵام پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی دانەوە و رێگەی نەدا پێشڕەوی بکەن؛ هەڵبەت زیانی زۆری پێگەیاندن و پلانەکەیانی شکست پێ‌برد.”

سەید ھەژار وتیشی”فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش بە چڕی و هاوتای پێشمەرگە مۆڵەگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان کرد و زیانی زۆر بە داعش گەیەندرا.”

سەبارەت بە دەنگۆی کۆکردنەوەی ھێز لەلایەن داعشەوە بۆ ھێرشکردنە سەر پێشمەرگە لە میحوەری خازر، (سەیدھەژار) گوتی، ئەو دەنگۆیە راست نییە و تەنھا پروپاگندە دەکەن بۆ ئەوەی پشێوی دروست بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە گوێی پێ‌نادەن و بە ورەیەکی پۆڵایینەوە لە سەنگەرەکانی بەرگریدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com