یەكێتی زانایان: ئەگەر پارتی و یەکێتی ببنە داعش، مامۆستایانی ئایینی نابنێ

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی یەكێتی زانایان رایدەگەیەنێت، بە درێژایی مێژوو مامۆستایانی ئایینی کورد بەرەژەوەندی نیشتمان و ئایینیان پێکەوە بەستووەتەوە و دەڵێت “تەحەدا دەکەم مامۆستایەکی ئایینی هەبێت کار بۆ فیکری داعش بکات، مامۆستایان هەموویان لەیەک سەنگەرن لە دژی داعش”.

جەعفەر گوانی، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامە رووداوی ئەمڕۆی كه‌ناڵی رووداو لەبارەی رۆڵی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە بەرەنگاربوونەوەی فیكری توندڕەوی رایگەیاند “ئەوەی ئێمە شانازی پێ دەکەین، مامۆستایانی ئایینی بە جیاوازی فیکر و بیر و بۆچوونیانەوە زۆرینەی هەرەزۆریان، بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن بەرامبەر بە تیرۆریستان، بەڵگەش بۆ ئەمە لە گرتە ڤیدیۆییەکانی داعش هەڕەشە لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن، چونکە دەزانن مامۆستایانی ئایینی بەرپەرچیان دەدەنەوە”.

وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە “هەرگیز و بە دڵنیاییەوەش ئەو قسەیە دەکەم ئەگەر پارتی و یەکێتی ئێستا ببنە داعش، مامۆستایانی ئایینی نابنێ”.

بەڵگەش بۆ قسەکانی بەوە دەهێنێتەوە، کە “بە درێژایی مێژوو مامۆستایانی ئایینی کورد بەرەژەوەندی نیشتمان و ئایینی پێکەوە بەستووەتەوە، بۆیە کە سەرەتا داعش هات، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشی پاراستبوو، بەڵام ئێمە بەیاننامەمان لەسەر فیکری داعش دەرکرد، چونکە دەمانزانی ئەو فیکرە ژەهرە”.

گوانی دەشڵێت “تەحەدا دەکەم مامۆستایەکی ئایینی هەبێت کار بۆ فیکری داعش بکات، مامۆستایان هەموویان لەیەک سەنگەرن لە دژی داعش”.

گوانی ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەوان وەکو یەکێتی زانایان نامەیەکمان ئاڕاستەی جیهانی ئیسلامی کردووە، بۆ ئەزهەر و پاکستان، مالیزیا، ئەندەنوسیا و تورکیایان ناردووە و دوایان کردووە بەرامبەر کورد بێنە دەنگ، دەڵێت “خۆشبەختانە وەڵامیان داینەوە و لەکۆتاییدا نامەیەکی هاوبەشمان نووسی بەناوی (نامەیەکی کراوە بۆ ئەبوبەکر بەغدادی)”.

گوانی دەشڵێت “ئەو نامەیە ئاراستەی ئەبوبەکر بەغدادی کرا، سەرجەم ئەو فیکرەی داعشی لەسەر بونیادنراوە بە پوختی وەڵام درایەوە”.

گوانی گلەیی ئەوە لە میدیاکانی کوردستان دەکات کە “بایەخیان بەو نامایە نەدا و ئامادە نەبوون تەنیا مێزگردێک و سمینارێک ئەنجام بدەن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com