نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی وازی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هێنابێت.
شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی به سایتی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”یه‌كێتی رازی نیه به‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، بدرێت به پارتی چونكه ئه‌وه زۆر زیاتر ده‌بێت له ئستحقاقی هه‌ڵبژاردن“.
وتیشی”به‌پێی ئه‌و نامه‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان ناردووه ئستحقاقی خۆیان وه‌رگرتووه“.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه یه‌كێتی رازیبووه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بدرێت به پارتی، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و ئه‌و پۆسته له ئستحقاقی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه.