نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد کە سبەینێ چوارشەممە موچەی پێنج وەزارەت و هەشت دەستە دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا کە وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە هاتوە: سبه‌ی چوارشه‌ممه موچەی مانگی یەکی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌زگای مین و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ و ژینگه و ده‌ست پاكی و فه‌رمانگه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دوشەممە بەغدا بڕی (490) ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و ئەمڕۆ موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و فەرماندەی زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە دابەشکرا و لەکاتی پشوی نەورۆزیشدا موچەی هێزی پێشمەرگە دابەشکرا.