نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئەوەی له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سعود بارزانی لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاری كۆیه و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان،لەئێستادا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەێنێت به‌پێی یاسا، ئیجرائاتی كارگێڕی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكارانی رووداوه‌كه وه‌رگیرا.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاری كۆیه، له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان.
لیژنه‌كه راپۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌سه‌ر رۆشنایی راپۆرته‌كه و به‌پێی یاسا، ئیجرائاتی كارگێڕی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكارانی رووداوه‌كه وه‌رگیرا.
وته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/3/2015