مامۆستایەك خۆی دەسوتێنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

مامۆستایەكی تەمەن 31ساڵە خۆی دەسوتێنێت و لەكاتی وەرگرتنی ئیفادەش دەڵێت بەهۆی بێزاریەوە خۆی سووتاندووە.

رائید كاروان عەبدولكەریم، وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ هەولێر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند”ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە بە بوونی‌ ڕووداوێكی‌ خۆسووتاندن لە یەكێك لە گەڕەكەكانی‌ شاری‌ هەولێر. پاش چوونی‌ مەفرەزەكانی‌ پۆلیس، دەركەوت كەسێك بە نەوت خۆی‌ سووتاندووە و رێژەی سوتانەكەشی لە%61و ئێستاش لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوایی هەولێرە”.

وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ هەولێر سەبارەت بە ناسنامەی‌ ئەو كەسەكە ڕایگەیاند “مامۆستایەكی‌ تەمەن 31 ساڵە، خێزاندارە و سێ‌ منداڵی‌ هەیەو لە كاتی‌ وەرگرتنی‌ وتەش ‌ لەلایەن پۆلیسەوە، ئەو مامۆستایە وتوویەتی‌ لە خۆی‌ بێزابووە بۆیە ئەو كارەی‌ كردووە. پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی‌ زیاتر لە ڕووداوەكە و هۆكاری‌ خۆسووتاندنەكەی‌ دەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com