نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات سەردانی هەندێك لە هەڤاڵانمان بۆ لای نەوشیروان مستەفا سەردانی شەخسین و نوێنەرایەتی یەكێتی ناكەن.
19ی ئه‌م مانگه وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد کە پێکهاتبون لە هەریەکە لە قادر حه‌مه‌جان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و حامید حاجی غالی، ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی له‌شاری سلێمانی كرد و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و نیگه‌رانی و ره‌خنه‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه.
سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،له‌لێدوانێك بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه ئاماژەی بەوەكردووە: ئاگاداری ئەوە نییە كە ئەو سەردان و پەیوەندیانەی ئێستا لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیەوە دەكرێت بۆ لای (نەوشیروان مستەفا) ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیوەندی بەكێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیەوە هەیە یان نا.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ڕاشیگەیاند: دەبێت پرسیار لەو كەسانە بكرێت كە سەردان دەكەن و من خۆم تائێستا سەردانم نەكردووەو زۆری ئەو سەردانانەش شەخسین، نەك حزبی.