“داعش نێربازى ده‌كه‌ن و هاواركردنى ” یا محه‌مه‌د” به كوفر ده‌زانن”
نوچه نێت
ئه‌و ئیعترافانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن ئه‌و منداڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و هه‌واڵگرى عێراق نووسراوه‌ته‌وه و تۆمار كراوه. ئه‌و منداڵه ته‌مه‌نى 14 ساڵه و پۆلى 9ى ناوه‌نده‌نییه. ناوى ته‌واوى ئوشه‌ید ئه‌حمه‌ده و خه‌ڵكى ریف حه‌له‌به.
ئه‌و منداڵه سه‌ره‌تا له سوریا ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌لاى داعش مه‌شقى پێكراوه 25 رۆژ مه‌شقى كردووه. دواتر ره‌وانه‌ى موسڵ كراوه. ئوشه‌ید ده‌ڵێ” یه‌كێك له‌و شتانه‌ى له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه فێریان كردین ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر بڵێن یا محه‌مه‌د ئه‌وا كافره، ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه به سوننه بڵێت ئه‌وا كافره” دواتر ئوشه‌ید باس له‌وه ده‌كات ده‌ڵێ” ده‌مانبینى ئه‌وان نێر بازى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به ئه‌میرم وت گوتی سزایان ده‌ده‌م، به‌ڵام سزایان نه‌دان” دواتریش داواى ئه‌وه‌یان له ئوشه‌ید كردووه، كه له‌گه‌ڵ داعشه‌كان سێكس بكه‌ن.
ئه‌و ڤیدیۆیه نیشان ده‌درێت كه منداڵه‌كه چۆن له به‌غدا ده‌ستگیر ده‌كرێت. ویستویه‌تى خۆى له ناوچه‌ى به‌یاع خۆى له حوسێنییه‌ك بته‌قینێته‌وه. ئه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له رێگاى فه‌لوجه‌وه ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت. به‌ڵام ده‌ستگیر ده‌كرێت
سه‌یرى ڤیدیۆ بكه