نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری قه‌زای شه‌نگال هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند‌و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانیان ته‌قانده‌وه، كه ده‌یانویست هێرشی پێ ئه‌نجامبده‌ن بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شه‌نگال بهKNNی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له‌رێگه‌ی شۆفڵێك‌و گه‌ڵابه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه ویستویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله به سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و شكستیان به‌و هێرشه‌ی تیرۆریستان هێناوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و هێرشه‌ی تیرۆریستان‌دا چه‌ندین چه‌كداری داعش كوژراون‌و برینداربوون، هاوكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بێ زیان بوون.