داعش بنکە سەربازییەكانی لە موسڵ دەتەقێنێتەوە

0

نوچەنێت.رووداو:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی نەینەوا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند :”چەکدارانی داعش چەند پێگەیەکی سەربازی و ئەمنییان لە ناوەڕاستی شارەکە تەقاندووەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە بۆ رووداو گوتی “داعش ئەکادیمیای پۆلیسی پارێزگای نەینەوای تەقاندووەتەوە لە ناوچەی شەلالاتی موسڵ،هەروەها جگە لەو شوێنەش ١٠ ناوەندی دیکەی سەربازی تەقاندووەتەوە .”

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت، گوتیشی:” داعش، بنکەکانی پۆلیسی لەشاری موسڵ و قەزای تلکێف، حەمدانییە، ناحییەی حەمام عەلیل، ناوچەی شووری و گەیارەی تەقاندووەتەوە”.

پێشتر هێزە عێراقییەکان ئەو بنکە سەربازییانەیان بۆ راهێنان و مانەوەی سەربازان بەکاردەهێنا، بەڵام لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی موسڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو کەوتنە دەستی داعش.

داعش لە ١٠-ی حوزەیرانەوە دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ، پەلی بەرەو سەڵاحەدین و دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکە هاوێشت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com