نوچەنێت:snn
وەزارەتی دارایی تائێستا پەرلەمانتارانی لەداھاتی ناوخۆی ئەم سێ مانگەی ھەرێم ئاگادارنەکردۆتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: داوای ڕاپۆرتمان لەوەزارەتی دارایی کردووە و کێشەی کۆنترۆڵکردنەوەی خاڵە سنورییەکانیشیان ھەیە.
د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی پەرلەمان بەsnnی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان کێشەی ھەیە لەکۆنترۆڵکردنی خاڵە سنورییەکانی ھەرێم، بەھۆی بوونی ڕۆتینات.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا کە لەخاڵە سنورییەکان کۆمپانیا ھەیە سەر بەحکومەتیش نییە و پارە لەخەڵک وەردەگرێت وەک باج، وەزارەتی دارایش لێی ئاگادارە.
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، وتیشی: تەنھا کۆیی داھاتی ساڵی ٢٠١٤ مان پێگەیشتووە کە بریتییە لە ١ملیار دۆلار، بۆ داھاتی ئەم سێ مانگە داوای ڕاپۆرتمان لەوەزارەتی دارایی کردووە، بڕیار ڕاپۆرتێکمان لەبارەیەوە بۆ بنێردرێت.