نوچەنێت.خه‌ندان:
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی لای داعشن پێیان ناڵێین “دیل پێی ده‌ڵێن ون بوو”.
جه‌بار یاوه‌ر،ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا به‌خه‌ندانی راگه‌یاند:”ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك پێشمه‌رگه‌كان به‌رده‌ستمان كه‌وتن به‌شه‌ڕ رزگاریان ده‌كه‌ین، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ناكه‌ین و ته‌نها رێگه‌ی ئێمه شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیچ كه‌سێك نازانێت ئه‌و كه‌سانه‌ی لای داعش ده‌ستگیركراون له‌كوێن”.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه، “ئێمه به‌و پێشمه‌رگانه‌ی لای داعشن ناڵێین “دیل، پێی ده‌ڵێن ون بوو” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر جار ناوچه‌یه‌ك رزگار ده‌كه‌ین و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزینه‌وه دوای پشكنینی (DNA)ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك له‌و پێشمه‌رگانه شه‌هید بوون، بۆیه له ئێستادا نازانین شه‌هید بوون یاخود نا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “له‌دانوستانه‌كاندا كه له رێگه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ داعش كراوه، سێ هه‌نگاویان گرتووه‌ته‌به‌ر، وتیشی”گۆڕینه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش به پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها راده‌ستكردنه‌وه‌ی لاشه‌ی كوژراوه‌كانی داعش، كه پێشتر داوایان كردبوو، هه‌نگاوی سێیه‌میش پێدانی بڕێك پاره له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك”.
ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه داعش هه‌موو پێشنیازه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه.