نوچەنێت.ههولێر:
سەرفراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، تا ئێستا ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و جەختیشی دەکاتەوە، دوای جەژنی نەورۆز دانوستانی ھەرێم و بەغدا دەست پێدەکاتەوە.
خەسرۆ گۆران،سەرفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبكەی ڕاگەیاندوە”تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا وەکو خۆی ماوە و،ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە، ڕاستە ھەندێک کێشە لە جێبەجێکردنەکەیدا ھەیە، بەڵام جارێ لێی دڵسارد نەبووینەتەوە.
سەبارەت بەناردنی پارە بۆ ھەرێم ھەر جارە و،ڕێژەیەکی جیاواز،خەسرۆ گۆران وتی،ڕەنگە ھەندێک لێکتێنەگەیشتن ھەبێت لە ڕێککەوتنەکە، بۆیە دوای جەژنی نەورۆز شاندێکی ھەرێم دەچێتە بەغدا و، دیسان دەست بە دانوستان بکەن.
ڕوونیشی کردەوە، ڕێککەوتنەکە وەک خۆی ھەیە و، بووەتە یاسایش، بۆیە ئەگەر بەغدا ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکات یاسا پێشێل دەکات، بەڵام ئەوانیش بیانووی جۆراوجۆریان ھەیە، بۆیە پێویستە دانوستان بکرێتەوە.
سەرفراکسیۆنی پارتی ئەوەیشی خستە ڕوو، پاش دانیشتنی ئەم جارە دیار دەبێت بەغدا نیازپاکە یاخود نا.