نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی،داوای به‌ستنی کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتی ده‌کات و دەڵێت،نابێت له‌وه زیاتر دوابخرێن.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشنیمانی كوردستان، لەمیانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی هاووڵاتی،دەڵێت،ئه‌وه من نیم که دوامخستوه، به‌بۆچونی من ده‌بێت هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی‌و مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ستپێبکاته‌وه، ئه‌وه‌ی دێت به‌خێربێت، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ش دێت هه‌ر به‌خێربێت، من شه‌رتم له‌سه‌ر که‌س نه‌بوه‌و شه‌رت له‌که‌س قبوڵ ناکه‌م.. خۆ نابێت کۆبونه‌وه‌کان له‌وه زیاتر دوابکه‌ون.
لە بارەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی هەرێمیش رایگەیاندوە: هێشتا پارتی به‌ڕه‌سمی داوای هیچی له‌یه‌کێتی نه‌کردوه تامنیش وه‌ڵامه‌که‌ی یه‌کێتیت بده‌مه‌وه.