لیژنەی ئاساییش و بەرگری زانیارییەكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت لە عێراقدا 30 هەزار سەرباز و راوێژكاری ئێرانی هەن و ئەوەش بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق دەناسێنێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا بڕیاردەری لیژنەكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرای كرد كە 30 هەزار سەباز و راوێژكاری ئێرانی لە عێراقدان كە بەشێكیان لە بەرگی حەشدی شەعبیدان.

شاخەوان عەبدوڵڵا كە پەرلەمانتاری لیستی هاوپەیمانیی كوردستانییە هاتنی ئەو ئێرانییانەی بە پێشێلكاری سەروەری عێراق داناوە و وتویەتی ئەركی سەرۆك كۆماری عێراقە بەپێی ماددەی 67ی دەستووری عێراق رێگا لەوە بگرێت.

دەربارەی ئەوەی بۆچی لیژنەی ئاساییش و بەرگری كارێك لەدژی ئەو پێشێلكارییە ناكات، عەبدوڵڵا وتویەتی یەكەمین ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردنمان نییە و تەنیا بۆمان هەیە قسەی لەسەر بكەین، دووەم لەكۆی 17 ئەندامی لیژنەكە نۆ كەسیان شیعەن و ئەوەش وادەكات نەگەینە كۆدەنگی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com