نوچەنێت.رووداو:
بانگخوازێكی ئیسلامی مردن لە پێناو نیشتمان بە کوفر دادەنێت و بەو هۆیەشەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت.
دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن د. عەبدولواحید محەمەد، بانگخواز و مامۆستای زانکۆ لە سلێمانی، 15-11-2014 لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە یوتیوبی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا، مردن لە پێناو نیشتمان بە کوفر دادەنێت و دەڵێت ئەوانەی لە پێناو نیشتمان دەمرن هیچ یاسایەکی خودایان لەسەر جێبەجێ ناکرێت، وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت “چەند رێکخراوێک سکاڵایان هێناوەتە لای ئێمە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین”.
سەلام کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی” چەند رێکخراوێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە سکاڵایان هێناوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف لە سلێمانی و ئەوانیش ناردوویانە بۆ وەزارەتی ئەوقاف لە هەولێر کە لەسەر بڕیاری وەزیر خەریکی لێکۆڵینەوەین لەو قسانە و دواتر دەرەنجامەکەی دەدەینە وەزیری ئەوقاف.”
د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ هەمان سایت رایگەیاندوە” ئێمە هەواڵ و کۆمێنتەکانمان بینیوە لەسەر ئەو قسانەی دکتۆر عەبدولواحید کردویەتی، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەوام لە زانکۆ نەمانتوانیوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، لەگەڵ دەسپێکردنی دەوامی زانکۆ لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین لەسەر ئەو قسانە و ئەگەر پێویست بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بکات ئەو کات هەڵوێستمان دەبێت”.
د. عەبدولواحید محەمەد، لە گرتە ڤیدیۆییەکەیدا بە ئاماژەدان بەوەی چوونە ژێر چەتری نیشتمانیی کوفرە دەڵێت:” بە چ روویەکەوە دەچیتە بەردەستی خوا و دەڵێیت خوایە لە پێناو خاکێکدا گیانم بەخشی، لە کاتێکدا تۆ لە خاکەکە بەڕێزتر و پیرۆزتری، خاکێک شەڕی لەسەر دەکرێت و بەرگری لێدەکرێت کە بەرنامەی خوای تێدابێت”.
لەلایەكی ترەوە د.عەبدولواحید محەمەد له ڕوونكردنهوهیهكدا كه ئاراستهی سهرجهم دامو دهزگاكان و كهناڵهكانی ڕاگهیاندنی كردووهو كۆپیهكی دهست (نوچەنێت) كهوتووه ڕایدهگهیهنێت:بەدرێژایی وتارەکە من ناوی پیشمەرگەم بەهیچ شتێک نەوتوە و هەڵوێستیشم وایە کە هەر پیشمەرگەیەکی باوەڕدار لەپێناوی ئاین و خاک و ئابڕودا بکوژرێ شەهیدە.