نوچەنێت.هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو 22-3-2015 تیرۆرستان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌چیای باشیك و هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه تێكیانشكاندن.
له‌و باره‌یه‌وه غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر چیای باشیك.
وتیشی: شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌و نارنجۆك بوو، به‌ڵام هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیان ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆرستان تێكبشێكنن و ژماره‌یه‌ك تیرۆستیش بكوژن، كه له‌ئێستادا ته‌رمی پێنج له‌تیرۆرسته‌كان له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێپشمه‌رگه‌دایه.
راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی تیرۆرستان بۆسه‌ر لیوای حه‌وتی سۆرانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و لیوای 112 هێزه‌كانی 70 بووه.
غه‌یاس سورچی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه له‌و هێرشه‌ی تیرۆرستاندا چه‌ندین چه‌كی سووك و مامناوه‌ندو ئامێری په‌یوه‌ندیكردنیان لێبه‌جێماوه‌و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌رشه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستان له‌سنووری باشیك بۆردومان كردوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌و مۆڵگانه به‌ته‌واوه‌تی خاپوور بوون و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش كوژراون.