زیاتر لە (40) چه‌كدارای داعش لە شه‌نگال کوژران

0

نوچەنێت.سبەی:
فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانان و تۆپخانەکانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌ی چەکدارانی داعشیان له‌ناو شه‌نگال بۆردومان كرد و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت “لەو پرۆسەیەدا (40) چه‌كدارای داعش کوژراون”.

عەقید عیسا زێوەیی، فه‌رمانده‌ی لیوای (4)ی پیاده‌ له‌ میحوه‌ری شه‌نگال به‌( سبه‌ی) راگه‌یاند: شەوی رابردو فڕۆکەکانی هاوپەیمانان به‌هه‌ماهەنگی تۆپخانەکانی پێشمه‌رگه‌ باره‌گاکانی داعشیان لە گه‌ڕەكی نه‌سر له‌ناو شه‌نگال و چەند ناوچەیەکی دیکە بە سەختی بۆردومان کردوە.
وتیشی: لەو بۆردومانەدا چوار ئۆتۆمۆبێلی جۆری (پیکاب)ی سەربازی سوتێنراون و جگە لەوەش زیاتر لە (40) چەکداری داعش کوژراون.

بەوتەی فەرماندەکەی پێشمەرگە لە کاتی بۆردومانەکەدا ئۆتۆمۆبێلێکی چەکدارانی داعش دەیوست خۆی رزگار بکات بەڵام بە چەکی (میلانۆ) لە لایەن پێشمەرگەوە کراوەتە ئامانج.

فه‌رمانده‌ی لیوای (4)ی پیاده‌ له‌ میحوه‌ری شه‌نگال ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین ناوچەی ستراتیژی شەنگال لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە، بەو هۆیەوە دەتوانین هەر جۆرە چالاکی و ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامبدەین کە فەرمان بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com