حەشدی شەعبی: برازای سەدام حسێنمان كوشت

0

 

نوچەنێت-رۆژنامەی ئەلرەئی كوێتی

چەند كاتژمێرێكە لە تۆڕە كۆمەلاِیەتییەكاندا شیعەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاودەكەنەوە كە دەڵێن پرۆسەی دەستگیكردنی برازای سەدام حسێن ئیبراهیم سەبعاوی ئەلحەسەنە كە بە تاوانباری یەكەم دادەنرێت لە كوشتاری 1700 سەربازی عێراقی لە بنكەی سپایكەر كاتێك داعش كۆنترۆڵی كرد.

لە گرتەكەدا ئەو كەسەی دەستگیردەكرێت و دەوترێت برازاكەی سەدام حسێنە، بەشێوەیەكی توندوتیژانە ئەشكەنجە دەدرێت هەتا گیانلەدەستدەدات.

چەكدارانی میلیشیای شەعبی وتویانە كاتێك ئیبراهیم سەبعاوی لە بەلەمێكدا لە عۆجەی شوێنی لەدایكبوونی سەدامەوە بەرەو قەزای دۆر هەڵهاتووە توانیویانە دەستگیری بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com