سەلاحەدین.. داعش پەلاماری حەشدی شەعبی دا

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق رایانگەیاند كە 8 چەكداری میلیشیای حەشدی شەعبی كوژراون و 43 ی دیكەش بریندار بوون لە پێكدادانەكانی نێوان داعش و حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی سەر بە پارێزگای سەلاحەددینی باكووری بەغدا كە ماوەی سێ‌ هەفتەیە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی دەدەن.
سەرچاوەكان وتیشیان: یەكشەممە 22ی ئازار لەسەر رێگای هاتوچۆی خێرای نێوان باشوری رۆژئاوای سامەرا و ناوچەی دەروازەی باكوری ناحیەی عەلەم پێكدادانی چەكداریی لە نێوان چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی و چەكدارانی داعش روویدا ، كە 8 ئەندامی حەشدی شەعبی كوژران و 43ی دیكەش بریندار بوون، كاتێك چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گردبوونەوەیەكی چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی.
ئەو پەلاماردانەی داعش لەو ناوچەیە لەكاتێكدایە كە سوپای عێراق دەڵێن لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین تەنیا ناو شاری تكریت چەكداری داعشی لێ‌ ماوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com