موفتی عێراقیش لەدژی حەشدی شەعبی هاتە دەنگ

0

 

نوچەنێت- CNN

رافع رەفاعی موفتی عێراق كە بە هەڵوێستە توندەكانی بەرامبەر میلیشیا شیعەكان ناسراوە، بەیاننامەیەكی دەركرد و پشتگیری هەڵوێستی شێخی ئەزهەری كرد كە تیایدا ئیدانەی ئەو تاوانانەی كرد كە بەرامبەر سوننە دەكرێت لەسەر دەستی میلیشیا شیعەكان كە بە ” كوشتارگە” ناوی برد ، هەروەها داوای لە دەستە نێو دەوڵەتیەكان و جیهان كرد كارێك بكەن بۆ چارەی ئەم دۆخە.
رەفاعی هەروەها وتی :” ئەوەی رووبەڕووی ناوچە سوننە نشینەكان دەبێتەوە لە تاوانكاری ، لە وەسف كردن نایەت”
هەروەها وتی :” وتەكەی ئەزهەر وتەیەكی حەق و راستە و نوێنەرایەتی ئیسلام دەكات ، كە داوای وەستاندنی هەرچی زووتری ئەوكوشتارگانە دەكات كە بەرامبەر سوننە دەكرێت لە عێراق و بانگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی كرد دەستێوەردانی بە پەلە بكەن بۆ وەستاندنی ئەو كوشتارگانە” وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو پێشێلكاریانەی لە راپۆرتەكاندا باس دەكرێت لە ماوەی جەنگی داعشدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com