نوچه نێت
هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاى به‌در له‌عێراق به ئاژانسى فرانس پرێس ده‌لێ” حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانى له‌عێراق بوونى هه‌یه” و ده‌شڵێ” هه‌ر كاتێك پێویستمان به قاسم سوله‌یمانى بوو له‌عێراق ده‌بێت”.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه میلیشیاكانى شیعه هێرشێكیان بۆ سه‌ر شارى تكریت ده‌ست پێكردووه. هادى عامر سه‌رپه‌رشتى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و له لێدوانێكى بۆ فرانس پرێس دان به‌وه ده‌نێت كه حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانى له عێراق هه‌یه و له‌باره‌ى بوونى قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌ق قودس ده‌ڵێ” ئه‌و راوێژى چاك به ئێمه ده‌دات و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته شوێنى كاره‌كه‌ى خۆى، به‌ڵام هه‌ر كاتێك پێویستمان پێ بوو ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق”.
هادى عامرى راشكاوانه ئیعتراف ده‌كات
0
Share.