نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەرهەم سالح بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی حیزبەكەی ناكات و خۆشی بەجێگری سكرتێری گشتی نازانی،كەچی وەكو جێگری سكرتێری حیزبەكەی پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوتەوە”رۆژی شەممە ئه‌مڕۆ ٢١-٣-٢٠١٥ د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی پێشوایكرد له ساڵح موتڵه‌گ جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدراڵ و وەفدێكی یاوەری“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لەدیدارێكدا باس له دوا پێشهاتو و روداو‌و گۆڕانكاریەكانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرا به‌تایبەتی به‌گژاچوونەوه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه باسی چۆنێتی هاوكاری و هه‌مه‌هانگی زیاتری نێوان هەردوو حكومەتی هه‌رێمی كوردستان و عیراق-یان كرد‌و به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی باروگوزەرانی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش كه رویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”له كۆتایی دیدارەكەدا د.به‌رهه‌م و ساڵح موتڵەگ به پێویستیان زانی كه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ بكرێت تا لەخزمەت سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق بێت“.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە د.بەرهەم سالح بەهۆی كێشەكانی ناو حیزبەكەییەوە بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ناكات و پێشتریش رایگەیاندبوو كە ئەو تەنها وەكو كادرێكی یەكێتی كاردەكات نەك وەكو جێگری سكرتێری گشتی حیزبەكەی.