“مانۆڕە سەربازییەکەی نێوان یەکێتی و پەکەکە، پەیوەندی بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نییە”

0

نوچەنێت.تایبەت

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، ئەو مانۆڕە سەربازییەی لەنێوان هێزێکی یەکێتی و هێزێکی پەکەکە بەڕێوەچوو، پەیوەندی بەو وەزارەتەوە نییە.

لەئێوارەی رۆژی هەینی، 20/03/2015 بەبۆنەی نەورۆزەوە هێزێکی یەکێتی و هێزێکی پەکەکە، لەناو شاری سلێمانی مانۆڕێکی سەربازییان بەڕێوەبرد، وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەو مانۆڕە سەربازییە پەیوەدی بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، رەنگە تورکیاش قسەی خۆیی لەبارەیەوە.

عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەو مانۆڕە سەربازییە پەیوەندی بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نییە“.

بۆ هۆکاری ئەوەش کە پرس بەوەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە، عەمید هەڵگورد وتی”پرسیار لەئیدارەی سلێمانی بكەن“.

بەبڕوای ئەو بەرپرسە لەوەزارەتی پێشمەرگە، لەکاردانەوەی ئەو مانۆڕەدا، رەنگە تورکیاش قسەی خۆی هەبێت، چونکە  ” وڵاتێكی خاوەن سیادەیە و بەرژەوەندیی خۆی هەیە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com