نوچەنێت.هه‌ولێر:
تیرۆرستانی داعش به‌زۆر 60 گه‌نجی عه‌شیره‌تی سه‌بعاوی له گوندی مێركۆی باشوری میحوه‌ری مه‌خمور له باكوری قه‌زای گیاره ده‌كاته چه‌كدارو به‌زۆریان ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی دژ به پێشمه‌رگه‌یان ده‌كات.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” ئێواره‌ی دوێنێ 21-3-2015 تیرۆرستانی داعش به‌هێزێكی زۆره‌وه چوونه‌ته گوندی مێركۆ كه عه‌ره‌ب نشینه و ده‌كه‌وێته باشوری میحوه‌ری مه‌خمور و 60 گه‌نجیان به‌زۆر بردووه‌و به‌زۆر چه‌كیان پێهه‌ڵگرتوون و ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی دژ به‌پێشمه‌رگه‌یان كردوون “.
وتیشی”سه‌رۆك شه‌عیره‌ت و پیاو ماقوڵانی گونده‌كه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسه حكومیه‌كانی سنوری قه‌زای مه‌خموریان كردووه‌و داوای هاوكاریان كردووه“.
رونیشكرده‌وه”كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه ئه‌وه‌یان به‌كارێكی قێزه‌ونی تیرۆرستانی داعش زانیوه‌و به‌پیلانێكی ده‌زانن دژ به برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه‌دا“.