نوچەنێت.ههولێر:
حكومهتی ههرێمی كوردستان،لەبەیاننامەیەكدا ئیدانهی شههیدكردنی سێ پێشمهرگه دیلهكه دهكات و رایدهگهیهنێت ،دەبێ تیرۆریستان بزانن کە به هیچ شێوهیهك له خوێنی ڕۆڵەکانمان خۆش نابین و بەرامبەر بەم تاوانهیان، دەبێ چاوەڕوانی سزای گەورە بن.
دهقی بهیاننامهكه:
حکوومەتی هەرێمی کورددستان، شەهیدکردنی سێ پێشمەرگە دیلەکەی دەستی تیرۆریستانی داعش ئیدانە دەکات.
هەواڵی شەهیدبوونی هەرسێ پێشمەرگەی قارەمانی گەلەکەمان، شەهیدان (هیشام نەبیل، ڵشتیوان عوسمان و ڕزگار حەمە ساڵح) بە دەستی تیرۆریستانی داعش، بەو شێوە دڕندە و نامرۆڤانەیە، هەموو کوردستانییان و مرۆڤدۆستانی دڵتەنگ و خەمبار کرد. دیلکوشتن بەو شێوازە وەحشیگەرییە، کە دوورە لە هەموو بەها و پرەنسیڵێکی مرۆیی و ئایینی و ئەخلاقی، کارێکە تەنها لە فەرهەنگی داعش و تیرۆریستانی هاوشێوەیاندا جێگەی دەبێتەوە. ئێمە لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە دڕندانەیە شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین، دڵنیاین کە تیرۆریستان باجی گەورەی ئەم کارە دڕندانانەیان دەدەن و دەستی دادوەری هەر دەبێ بیانگاتێ. دەبێ تیرۆریستان بزانن کە به هیچ شێوهیهك له خوێنی ڕۆڵەکانمان خۆش نابین و بەرامبەر بەم تاوانهیان، دەبێ چاوەڕوانی سزای گەورە بن.
سەری ڕێز و وەفا بۆ ئەم سێ شەهیدە قارەمانەمان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادهنوێنین و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە سەربەرزەکانی (شەهید نەبیل) و (شەهید ڵشتیوان) و (شەهید ڕزگار) و سەرجەم کوردستانییان دەکەین.
دروود بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان
٢٢-٣-٢٠١٥