نوچەنێت.هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه بڕی 490 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێمی كوردستان و رۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك بكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان هه‌مووی ته‌واو بوون، بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه پاره‌كه‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێمی كوردستان و رۆژی سێشه‌ممه 24ی ئازای 2015 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌كرێته‌وه.
وتیشی”ئه‌و شوێنانه‌ی رۆژی سێشه‌ممه مووچه وه‌رده‌گرن ئه‌م جێگایانه‌ن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌زگای گشتی ئاسایشی هه‌رێم، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، هێزی ئاماده”.
بەپێی لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم، ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت 490 ملیار دیناره‌و بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه بگاته هه‌رێمی كوردستان.