نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا،دەڵێت، پێویسته به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوای پشتیوانی و به‌ده‌مه‌وه هاتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی تیرۆرستانی داعش ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ (نوچەنێت)،نێردراوه داوا ده‌كات به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوای پشتیوانی و به‌ده‌مه‌وه هاتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین و ده‌شڵێت،له‌ئاستی نێوخۆیشدا گرنگه به‌خرۆشانی جه‌ماوه‌ری رای گشتی له‌جیهاندا به‌ئاگاتربهێنینه‌وه.
راشیگەیاندوە: ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیشه، قوربانی زۆرمانداوه، بۆیه پێویست ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاگابن و پێشبینی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی زیاتر بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له‌سه‌ر تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی تیرۆرستانی داعش ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كوردستان:
– پێویسته به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوای پشتیوانی و به‌ده‌مه‌وه هاتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.
– له‌ئاستی نێوخۆیشدا گرنگه به‌خرۆشانی جه‌ماوه‌ری رای گشتی له‌جیهاندا به‌ئاگاتربهێنینه‌وه.
سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه به‌دیلگیراوه‌كانی شه‌ڕی به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش تاوانێكی تری جه‌نگه كه داعش به‌رامبه‌ر به‌پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كوردستان ئه‌نجامی داوه له كۆمه‌ڵكوژی هاوڵاتیان و وێرانكردنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و كوشتن و سه‌ربڕینی به‌كۆمه‌ڵ و پاكتاوی ره‌گه‌زی و ئاینی.
ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م كاته‌دا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجامدراوه، ئه‌و تاوانانه‌ن كه هه‌موو جیهان له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی كۆكن و ته‌واوی تواناكانیان به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی و به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی، به‌ڵام هێشتا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌ئیدانه تێنه‌په‌ڕیوه، بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پرسی ئه‌و تاوانه مه‌ترسیدارانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دراوه‌و سه‌رجه‌میان ده‌چنه خانه‌ی تاوانی دژ به‌رمرۆڤایه‌تی، بڕیاری پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌تی بۆ بده‌ن، چونكه تاوانه‌كانی داعش تاوانێكن كه‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست كردووه، له‌م كاته‌دا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌پاراستن و پارێزگاری لێكردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی ئیداره‌دانی گوزه‌رانی دوو ملیۆن ئاواره پێویستی به‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانیان له‌و روه‌وه زیاتر بكه‌ن.
بۆیه مافی خۆمانه به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوای به‌ده‌مه‌وه هاتن و پاراستن و پشتیوانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.
هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه وه‌ك پێویست نه‌توانراوه له‌ئاستی نێوخۆیی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له‌هه‌موو ئاسته‌كان دژ به‌و تاوانانه‌ی داعش به‌كاربهێنرێت بۆ كاریگه‌ری دروستكردنی زیاتر له‌سه‌ر رای گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، تاكو به‌هانا هاتنی زیاتریان هه‌بێت بۆ پێشمه‌رگه‌و پێداویستییه سه‌ربازی و پزیشكیه‌كانیان، ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیشه، قوربانی زۆرمانداوه، بۆیه پێویست ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاگابن و پێشبینی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی زیاتر بكه‌ن.
سۆران عومه‌ر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ
22/3/2015