داعش منارەکەی شنگالی تەقاندەوە

0

نوچەنێت.رووداو:
منارە کۆنەکەی شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێندرایەوە و چەکدارانی داعش خەریکی ئەوەن کە خانووەکانی شنگالیش بتەقێننەوە.

منارەکەی شنگال کە وەک سیمبولێکی ئەو شارە دەناسرا و مێژوویەکی زۆر کۆنی هەبوو، لەلایەن ئێزیدیەکانەوە لە سەردەمانی رابردوو و ئەوکاتەی کە هێشتا بڵندگۆ نەبوو بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لە کاروباری ئایینی یان بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی شنگال لە روودانی هەر رووداوێک، بەکاردەهێنرا.

عیسا زێوەیی فەرماندەی لیوای چواری هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە رووداوی راگەیاند” کاژێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش منارەی شاری شنگالیان تەقاندەوە و ئاسەوارێکی کۆنی ئەو شارەیان لەناوبرد”.

فەرماندەی لیوای چواری هێزی پێشمەرگە باسی ئەوەی کرد کە”لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-3-2015 چەکدارانی داعش دەستیانکردوە بە تەقاندنەوەی خانووەکانی نێو شنگال و لەو ناوچانەی ئەوانی لێیە خانووی هاووڵاتیان دەتەقێننەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com