ئەمریكا چەند بەڵێنێك بەبارزانی دەدات

0

 

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبای نەرۆزی لێكرد و لەهەمان كاتیش چەند بەڵێنێكی بەبارزانی دا.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئێوارەی شەممە ٢١ـی٣ـی ٢٠١٥ مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە پەیوەندییەکەدا جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی بارزانی و گەلی کوردستان کرد. هەروەها هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان کرد کە لە پێناوی بەرگرییکردن لە گەل و وڵاتەکەیان گیانیان بەخشیوە“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێز و پێزانینی خۆی و وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی ئازایانە و کاریگەری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان نیشان دا کە لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەدا توانیویانە تیرۆریستان تێکبشکێنن“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرا و بەڕێز جۆ بایدن،تەئکیدی لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری و هاوپەیمانێتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و جەختی لەسەر پێویستیی زیاتر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە“.

لەبەرانبەریشدا”بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئەمەریکای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه‌ پێویستە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی بەردەوام بێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com