فەتلاوی ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەهاوكاری كردنی داعش

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

حەنان فەتلاوى رەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت و تۆمەتباریشی دەكات بەرێگری كردن و وەستاندنی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی شاری تكریت.

دوای ئەوەی دەیڤد پەترایۆس سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریكا (سی ئای ئەی) وتی:مەترسیی گەورە لەسەر ئارامیی عێراق و ئاساییشی ناوچەكە لەماوەی اهاتوودا بریتییە لە میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە ئێران نەوەك رێكخراوی داعش.

لەبەرامبەردا حەنان فەتلاوى، سەرۆکى بزووتنەوەى ئیرادە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رەخنەی توندی لە دەیڤد پەترایۆس گرت و رایگەیاند:ئەمریكا سوكایەتی بەحەشدی شەعبی دەكات لەكاتێكدا بەرگری لە خاك دەكات و وەكو داعش سەیری دەكات.

هەروەها ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەرێگری كردن و وەستاندنی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی شاری تكریت ئەویش بەیارمەتی دانی داعش.

فەتلاوى داواشی لە حکومەتى عێراق كرد لەو لێدوانە بێدەنگ نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com