له‌نه‌ورۆزی ئامه‌د ئۆجه‌لان داوای كرد په‌كه‌كه‌ چه‌ك دابنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

له‌ ئامه‌دی‌ باكووری‌ كوردستان ‌و له‌ نه‌ورزۆی‌ ملیۆنیدا،ئاگری‌ نه‌ورۆز كرایه‌وه‌و په‌یامی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خوێنرایه‌وه‌، كه‌ داوای له‌ په‌كه‌كه‌ كرد چه‌ك دابنێت و كۆنگره‌ش ببه‌ستێت.

ئه‌مرۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ ئاماده‌ كرایه‌وه‌و په‌یامی ئۆجه‌لانیش پێشكه‌ش كرا.

له‌هه‌رێمی كوردستان كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی،جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی داواوه‌ت كرابوو بۆ نه‌ورۆزی ئاماد به‌ڵام ناوبراو نه‌چوو له‌په‌یامێكیشدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا ده‌رده‌بڕین و پێمانوایه‌ كلیلی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئازادكردنی سه‌رۆك ئۆجه‌لانه‌ و ئه‌م كاره‌ زوو یان دره‌نگ ده‌بێت هه‌ر بكرێ. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردمان پێویستی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو ئاپۆ هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ناوماندا بێت”.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له‌ ئامه‌د، په‌یامی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه‌، كه‌ له‌ وه‌ڵامی بانگهێشتكردنی به‌ڕێزیان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی HDP، DTK و DBPی كردبوو“.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا،نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات ده‌كاته‌وه‌ و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان ده‌دات.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا قادر عه‌زیز و محمدی حاجی مه‌حمود ئاماده‌بوون.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌ هه‌ردوو زمانی‌ كوری‌ و توركی كە‌ له‌لایه‌ن په‌روین بوڵدان و سری‌ سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌ده‌په‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌،داوای‌ له‌ توركیا كرد، هه‌نگاوی‌ پێویست و به‌په‌له‌ بنێت بۆ پێشخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پرۆژه‌ 10 خاڵییه‌كه‌،هاوكات پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆبانی‌ كردو داواشی‌ له‌ وڵاتانی‌ جیهان كرد، سیاسه‌تی‌ خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بگۆڕن.

 

ئۆجالان له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوای‌ له‌ په‌كه‌كه‌ كرد بۆ بڕیاردان له‌ پرسی‌ چه‌كدانان، له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتودا كۆنگره‌ ببه‌ستن، ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ 40 ساڵ له‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌، له‌ ئێستادا په‌كه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌ له‌ توركیا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست به‌ ژیانی‌ سیاسی‌ بكات.

دەقی نامەكەی ئۆجەلان:

بۆ هەموو گەلانمان

سلاو لە نەورۆزی گەلانمان و دۆستانیان و ئەوانەی لەگەل ئاشتی ، یەكسانی و ئازادی و دیموكراسین..

ئەو قەیرانەی سیاسەتی نیولیبرالی سەرمایەداری ئیمپریالیست و نۆكەرایەتی دكتاتۆریەتی ناوچەكە ڕێی لەسەر كردۆتەوە ، بەشێوەیەكی زۆر تێكدەرانە كاریگەری لەسەر هەرێمەكەمان و وڵاتەكەمان كردووە. جیاوازیە ئەتنیكی و ئاینی گەلەكەمان و كەلتورەكەمان لەم كەشی قەیرانەدا ، ڕووبەڕووی شەرێكی بێ واتا و دڵڕەقانەی بۆتەوە. نە بەها مێژوویی و سەردەمی و نە ویژدانی و سیاسیەكەمان لە ئاست ئەو تابلۆیەدا هەرگیز بێ دەنگ و دوورەپەرێز نابێ. بە پێچەوانەوە دەستوەردانی بەپەلە ، وەك پێداویستیەكی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی و باوەڕی ئاینیمان دەبێنێ.

ئەو تێكٶشانەی گەلانی وڵاتەكەمان بۆ دیموكراسی ، ئازادی و برایەتی و ئاشتیەكی ئابڕومەندانە بەڕێوەی برد ، ئەمرۆ لە قۆناغێكی مێژوویی دایە . تێكۆشانی پڕ لە ئێشی بزوتنەوەكەمان لە ماوەی چل ساڵ دا بە هەدەر نەچوو ، پێی ناوەتە قۆناغێكی وەها كە ناكرێ بەهەمان شێوە بەرێوەببرێ . مێژوو و گەلانمان داوای چارەسەریەكی دیموكراتی و ئاشتیانە بە پێی ڕۆحی سەردەم. لەسەر ئەو بنەمایەی لە قۆناغی مێژوویی دۆڵمەباخچە دا بەو ڕاگەیاندنەی لە دە خاڵ پێك هاتووە و لە لایەن هەموومانەوە بە فەرمی راگەیەنرا ، ئێمە ڕووبەرووی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێین.

بە ڕێكەوتن لەسەر ئەو پرەنسیپانەی لە بەیاننامەكەدایە ، بانگی بەستنی كۆنگرەیەك بە پێویست و مێژوویی دەبینم بۆ ئەوەی پەكەكە ئەو تێكٶشانەی نزیكەی سی ساڵە لە دژی توركیا بەرێوەی دەبات و لە چەك پێكدێت ، دوایی بێنێ بۆ دیاری كردنی ستراتیژی و تاكتیكە سیاسی و كۆمەلایەتیەكانی بەپێی ڕۆحی سەردەم. هیوادارم كە لە ئایندەیەكی نزیك دا لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە و بە ڕایی كردنی لە لایەن كۆمسیۆنێكی حەقیقەت و ڕووبەڕووبونەوە كە ئەندام پەرلەمانی هەنوكەیی و دەستەی چاودێری پێك بێ ، بەسەركەتوانە ئەو كۆنگرەیە ببەسترێ.

بەو رێی ئەو كۆنگرەیە سەردەمێكی نوێ دەست پێدەكات ، بەو سەردەمە نوێیەش لە نیو كۆماری توركیادا لەسەر بنەمای دەستوری بنەرەتی ، وەك كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی و خاوەن ناسنامەیەكی دیموكراتی ، پێ دەنێینە نێو قۆناغی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە.

بەوپێیە پاشخانی ئەو كۆماری توركیایەی كە ٩٠ سالە پڕێتی لە شەڕ ، دەربازبین و بەرەو ئایندەیەكی ئاشتی راستەقینە بە پیوەری دیموكراتی گەردوونی ئاوێتە بووە هەنگاو بنێین. شتێكی كە لە مێژوویی نەورۆزی راستەقینەش دا دێت ، سڵاو كردنە لە ژیانی كردنی وەها نەورۆزێك. بەلام دیاردەیەكی كە بۆ گەل و ولاتەكەمان راستە ، دەبێ لە هەمان كات دا بۆ هەرێمەكەشمان بە هەمان شیوەیە بێ. راستینەی سەرمایەداری ئیمپریالیست بە گشتی دوو سەد سالی دوایی بە تایبەتی لەم سەد سالەی دواییەدا لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستی نەتەوە-دەولەت ، ناسنامەی نەژادی و ئاینی بەشێوەیەكە كە لە دژی جەوهەری خۆی ، بە ڕووی خۆی دا داخستووە و یەكیان كردۆتە دوژمن. واتە بەپێی سیاسەتی پارچە بكە و بەرێوەببە ، بونی خۆی بێ بەزەییانە تا رۆژی ئەمرۆمان هێناوە!.

دەبێ بزانین هێزەكانی ئیمپریالیست كە دەستیان لە هیواكانیان لە ڕوژهەڵاتی ناوین بەرنەداوە ، دواییین زۆرداریان بە شیوەی داعش هاتە ئاراوە ، ئەو رێكخراوەی كە دڕاندایەتیشی بێ واتا كردووە ، بێ ئەوەی بلێ ئەمە ژن و منداڵە ، كورد ، توركمان ، عەرەب ، ئیزدی ، ئاسوری-سوریانیە لە دژی هەموو گەل و كەمینەكانی هەرێمەكە كۆمەڵكوژی دڕندانە ئەنجام دەدات.

ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە كە ئەو مێژووە بێ بەزەیی و وێرانكەرە كۆتایی بێ و پێ بنێتە ئاشتی ، برایەتی و دیموكراسیەكی كە بەپێی پاشخانی ڕاستەقینەمان بێ. بە ڕاستی دەبینم و بەوە باوەڕم ، نەتەوە دەوڵەتانێكی كە نەتەوەپەرستی وێرانكار ، لەناوبەر و پڕ ئالۆزی بەرهەمهێناوە بە كرانەوە بەرووی سیاسەتی دیموكراتی و ناسنامەی دیموكراتیانە ناچارن وەرچەرخێن بۆ وڵاتی هاوبەش. بۆ ئەوەش بانگ لە نەتەوە-دەولەتەكان دەكەم لە ناو خۆیان دا بە سیاسەتی دیموكراتیانە جۆرێكی نوێی دیموكراتی هاوبەش پێك بێنن ، نەتەوەدەڵەكان لە نێو خۆیان دا ماڵی هاوبەشی دیموكراتیانەی رۆژهەلاتی ناوین بونیاد بنێن.

بە بۆنەیەوە بانگ لە ژنان و گەنجانێكی كە باڵیان بەرەو ئازادی دەشەكێنن و زۆرینەی چەوساوەی كۆمەڵگەكەمانن لە تێكٶشانی ئازادی و یەكسانی دا لە بواری ئابوری ، كۆمەلایەتی ، سیاسی و ئاسایشی قۆناغی هەنوكەییەمان چالاكانە بەشدار بن و سەربخەن. وێرای ئەوەش سلاو لە بەرخودان و سەركەوتنی كۆبانێ دەكەم كە هەم بۆ هەرێمەكەمان و هەم بۆ كۆمەلگەی نیونەتەوەیی واتایەكی مەزنی هەیە . لەسەر ئەو بنەمایە سلاو لە ” رۆحی ئاشمێ ” دەكەم كە سەمبولێكی مێژووی نوێی نیوان گەلانمانە. ئەو ئاماژانەی لەسەرەوە هەوڵم دا دەست نیشانی بكەم ئەگەر بە دەستەواژەیەك بلێم : ئەوە بۆ كۆمەڵگە سەرلەنوێ پاكسازی ، بونیادنەوە و داڕشتنەوەی مێژوویی و ڕۆژانەیی ، بانگەوازیەكی هێژایە. جارێكی تر سلاو لە خودی ئەم نەورۆزە مێژووییە ، بەو هیوای ئەوەی كە بۆ هەموو مرۆڤایەتی ببێتە مایەی خێر.

 

بژی نەورۆز بژی برایەتی گەلان…

ع.ئۆجالان

دوورگەی ئیمرالی

تێبینی‌: ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجئالان له‌ پێگه‌ی‌ “رۆژ نویز” وه‌رگیراوه

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com