نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەبارەی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدكردنی سێ پیشمه‌رگه دیلەكەوە،ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه رایەگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا جه‌بار یاوه‌ر،ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه دەڵێت”جاریكی تر زوحاكه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به پیی ئه‌و هه‌واله‌ی بلاویانككرده‌وه تاوانیكی تری درندانه‌یان ئه‌نجامدا و خوینی سێ پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تری گه‌لی كوردستانیان به ناهه‌ق رشت و شه‌هیدیان كردن“.
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە”ئه‌م تاوانه درندانه‌یه یه‌كه‌م تاوان و دوا تاوانی داعشانی تیرۆرست و زوحاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك نیه و نابیت هه‌تاكو ئه‌و رۆژه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له ناوده‌برین و له‌گۆر ده‌نرین“.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگه‌یه‌ندراویكی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی :- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدكردنی سێ پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مان
جاریكی تر زوحاكه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به هه‌مان چه‌شنی درندانه‌ی خوین رشتنی خه‌لكی بی گوناح له سه‌ر ده‌ستی زوحاكی سه‌رده‌می به‌ر له نه‌ورۆز، و دوو رۆژ به‌ر له گیرانی ئاهه‌نگی یادی(٢٧١٥)ساله‌ی له‌ناوبردنی زوحاكی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌رده‌ستی قاره‌مانانی گه‌لی كورد، جاریكی تر زوحاكه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به پیی ئه‌و هه‌واله‌ی بلاویانككرده‌وه تاوانیكی تری درندانه‌یان ئه‌نجامدا و خوینی سێ پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تری گه‌لی كوردستانیان به ناهه‌ق رشت و شه‌هیدیان كردن لیره‌دا و به‌م بۆنه زۆر خه‌مناكه به هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واله دل ته‌زینه ، فه‌رمانده‌یی گشتی هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری ئه‌م سێ شه‌هیده نه‌مره و گشت شه‌هیدانی نه‌مری شه‌ری به‌رگری له كوردستان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان ده‌كه‌ن و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ن كه دوامه‌نزلگه‌ی شه‌هیدانی نه‌مر به‌رزترین شوینی به‌هه‌شتی به‌رین بیت و خوای گه‌وره سەبوری كه‌س و كاریان بدات .
دیاره ئه‌م تاوانه درندانه‌یه یه‌كه‌م تاوان و دوا تاوانی داعشانی تیرۆرست و زوحاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك نیه و نابیت هه‌تاكو ئه‌و رۆژه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له ناوده‌برین و له‌گۆر ده‌نرین كه ئاسۆی ئه‌و رۆژه‌ش زۆر به‌رونی ده‌ركه‌وتووه و نزیكه و به پشتیوانی خوای گه‌وره و گشت ئازادی خوازانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌ناوبردنیان هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌لی كورد و پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ده‌بیت.
هه‌زار سلاو له گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی نه‌مری كورد و كوردستان.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئه‌ندام و ووته‌بیژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریم