نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نه‌بووه‌و پێویسته دادگای فیدراڵی ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك له رێی بۆرییه‌كانی نه‌وتی كوردستان و له‌به‌رامبه‌ریشدا ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم بووه‌ته یاسا و عه‌بادی به‌یاسا پاره ده‌نێرێت بۆهه‌رێم، هه‌ولێر چه‌ند نه‌وت هه‌نارده ده‌كات به‌غداش هێنده پاره ره‌وانه ده‌كات. هه‌رێم رێژه‌ی پێویستی نه‌وتی نه‌ناردووه بۆیه به‌غدا به‌قه‌د ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ناردوویه‌تی پاره ره‌وانه ده‌كات.
موسه‌نا ئه‌مین وتیشی سه‌باره‌ت به‌وته‌ی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم كه رایگه‌یاندبوو له‌سه‌دا نه‌وه‌دو حه‌وتی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێ كردووه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو وتی ئه‌و زانیارییه راست نییه ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌و ئه‌ندازه‌یه پابه‌ندی رێككه‌وتن و یاساكه‌یه بۆپه‌نا ناباته به‌ر دادگای فیدراڵی و سكاڵا تۆمار بكات كه حكوومه‌تی عه‌بادی پابه‌ندی نێوه‌ڕۆكی یاسای بوودجه نابێت و به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت.
ئەم قسانەی سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم و دەڵێت ئێمە پابەندبوین بەرێكەوتنەكە و و حكومەتی عێراقی و بەرپرسانیشی نكۆڵی لەوەناكەن كە هەرێم پابەندبوەو لەماوەی رابردوو هەمام حمودی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نیوەی مانگی دووەوە پابەندی رێكەوتنەكە بووە.