نوچه نێت
هه‌ندێك زانیارى له‌باره‌ى خۆئاماده‌كردنى سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌شداریى كردنى له كۆنگره‌ى شه‌رم شێخ بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ میسر ئه‌نجام بدات ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌ى لێ بكه‌وێته‌وه.
وا بڕیاره كۆتایى ئه‌و مانگه كۆنگره‌ى شه‌رم شێخ له میسر ببه‌سترێت. له‌سه‌ر داواى سیسى فوئاد مه‌عسومى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش داوه‌ت كراوه. هێشتا سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانه‌كه‌ى نه‌كردووه. كه‌چى سایته عێراقییه‌كان به‌هۆى دزه كردنى هه‌ندێك زانیارى ره‌خنه له‌سه‌ردانه‌كه و خۆئاماده‌كارییه‌كانى ده‌گیرێت.
سایتى مه‌سه‌له‌ى عێراقى له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بڵاوى كردۆته‌وه كه 50 كه‌سایه‌تى له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌رى مه‌عسوم ده‌بێت. جیا له‌مه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار داواى كردووه 12 ئۆتۆمبیلى ریاسى له میسر به‌كرى بگیرێت. ئه‌م زانیاریانه دزه ده‌كات و رۆژ له‌دواى رۆژ ناره‌زایى لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌چى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه و بێده‌نگى لێكردووه.
سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسوم ناڕازه‌یى لێده‌كه‌وێته‌وه
0
Share.