دەیڤد پەترایۆس: مەترسی راستەقینە حەشدی شەعبییە نەك داعش

0

نوچەنێت-واشنتن پۆست

 

سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریكا (سی ئای ئەی) دەیڤد پەترایۆس دەڵێت مەترسیی گەورە لەسەر ئارامیی عێراق و ئاساییشی ناوچەكە لەماوەی اهاتوودا بریتییە لە میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە ئێران نەوەك رێكخراوی داعش.

 

پەترایۆس كە پێشووتر فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا بووە لە عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆست وتویەتی میلیشیای حەشدی شەعبی كردەی نامرۆڤانە لەدژی خەڵكی مەدەنیی سوننە ئەنجامدەدەن.

 

پەترایۆس وتویەتی ئەو پێشێلكارییانەی میلیشیا شیعەكان لەدژی خەڵكی مەدەنی سوننە ئەنجامی دەدەن، دەبێتە لەمپەر لە بەردەم ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی پێكهاتەی سوننە ببنە بەشێك لە پرۆسەی سیاسی عێراقی.

 

 

پەترایۆس وتویەتی مەترسی گەورە لەسەر عێراق و ناوچەكە داعش نییە چونكە ئەو رێخراوە روو لە شكستە. ئەو وتویەتی مەترسییە گەورەكە حەشدی شەعبییە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان دەكرێت.

 

دەیڤد پەترایۆس هۆشداریشی داوە لەوەی ئەو میلیشیایانە بەجۆرێك پەرەبسێنن كە تەنانەت حكومەتی عێراقیش نەتوانێت كۆنترۆڵایان بكات.

 

پەترایۆس بە پێویستی زانیوە كۆتاییهێنانی داعش لەسەر دەستی ئەو هێزانەی ناو عێراق بێت كە هوپەیمانێـی نێودەوڵەتی پشتیوانییان دەكەن، هەروەك بەپێویستی زانیوە هێزی سوننەی دژە داعش درووستبكرێن و كۆتایی بهێنرێ‌ بە دەستدرێژییەكانی حەشدی شەعبی بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی سوننە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com