ئەمریكا راستی ئەوەی لە تكریت دەگوزەرێت ئاشكرا دەكات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەڵێت هێزەكانی بەغدا بەو راددەیە لە تركیت پێشڕەوییان نەكردوە كە لە میدیاكانی خۆیانەوە باسی دەكەن.

كۆلۆنێل ستیڤ وارن قسەكەری پەنتاگۆن لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی هێزەكانی بەغدا لە سەرەتای هێرشەكەیاندا بۆسەر تكریت وتیان كە ئەوان پێشڕەوی گەورەیان كردووە و شەڕەكە ئەوەندەی نەماوە كۆتایی بێت، بەڵام لە راستیدا رووداوەكان بەوجۆرە نین و هێزەكانی بەغدا تەنیا چوار دەورە تكریتیان گرتووە و هەنگاوی زۆریشیان ماوە بینێن و لەبەردەم شەڕێكی قورسی ناو شارەكەدان.

سەبارەت بەوەی بۆچی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە شەڕی تكریتدا بەشداری ناكەین، وارن وتی “ئێمە بەبێ‌ داواكاری و رەزامەندی حكومەتی عێراق یان حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ هێرشێكی ئاسمانیی ئەنجام نادەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com