نوچەنێت-ئاژانسەكان
بەهۆی كۆچی دوایی دایكی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە، گفتوگۆكانی تایبەت بە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لەشاری لۆزانی سویسرا راوەستان.
هەر لەم میانەیەدا بڕیارە ئەم هەفتەیە جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا بریتانی و فەرەنسی و ئەڵمانییەكەی كۆببێتەوە و باس ئەو هەنگاوانە بكات كە لەماوەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێران پێیگەیشتوون.
بەگوێرەی لێدوانی سەرانی ئەمریكایی ئێران رازی دەبێت ئاستی چالاكییە ئەتۆمییەكانی بەڕاددەیەكی بەرز داببەزێنێت و رۆژئاوا دڵنیابكاتەوە كە پرۆگرامەكەی تەنیا بۆ خزمەتگوزاریی مەدەنییە و بۆ چەك و چۆڵی ئەتۆمی ناخرێتە كار.
لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەدا ئەمریكا و ئەوروپا هەندێك لە سزا ئابوورییەكانی سەر ئێران هەڵدەگرن و ئاسانكاری دەكرێت بۆ كڕینی چەكی سەربازیی لەلایەن ئێرانەوە.