ئەم شارە داوای فریاگوزاری بەپەلە دەكات لە ترسی داعش

0

نوچەنێت-روسیا تودەی

قایمقامی قەزای بێجی مەحمود جبوری رۆژی هەینی داوای لە حكومەتی عێراق كرد فریای بێجی بكەوێت بەتایبەت ناوچەكانی مالحە و مەزرەعە لە خواروی قەزاكە چونكە لەژێر هەڕەشەی راستەوخۆی داعشدان.

جبوری وتویەتی ناوچەی باشوری بێجی فشارێكی زۆری داعشی لەسەرە و لە ناوچەی مەزرەعە 300 خێزان لەژێر هەڕەشەی كوشتاری بەكۆمەڵدان.

مەحمود جبوری وتوشیەتی بە كۆنترۆڵكرانی ناوچەی مەزۆەعە جارێكی تر سەربازگەی سپایكەر دەكەوێتەوە ژێر هەڕەشەی چەكدارانی داعش.

سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقیش جەختی كردۆتەوە كە داعش تەنیا 1 كیلۆمەتری ماوە بگاتە ناوچەی مەزرەعەی ستراتیجی لە باشووری بێجی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com