عەبادی و مالیكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە بارزانی دەكەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لە دوو نامەی جیادا،هەریەک لە حەیدەر عەبادی و نوری مالکی،بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبای لە بارزانی دەكەن.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”لە دوو نامەی جیادا، هەریەک لە دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و نووری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز، پیرۆزباییان لە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ بارزانی،نووسیویەتی: بەبۆبەی هاتنی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و گەلی کوردی بەڕێزمان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە، بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن، بۆ عێراق و گەلەکەمان بگەڕێنێتەوە“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕووكە”نووری ئەلمالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نووسیویەتی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و هەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە کوردستان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە خۆشی و شادی بۆتان بگەڕێنێتەوە و عێراق و گەلەکەشمان لە هەموو ناخۆشییەک بپارێزێت“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”هەر لە نامەکەیدا، جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلی کورد لەسایەی عێراقێکی فیدڕاڵیی یەکگرتوودا کە ڕۆڵەکانی لە ماف و ئەرکدا یەکسانن و لە سێبەری ئازادی و دەستوورێکدا کە ماف ئازادییەکان دەپارێزێت و دوور لە دیکتاتۆرییەت، یادی ئەم بۆنە خۆشە دەکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەموو گەلی عێراق بەپرسیارن لە بونیادنانەوەی عێراقی یەکگرتوو کە تیایدا هەموو ڕۆڵەکانی بەختەوەربن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com